مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم ڕاگەیاند دوێنێ دەبووایە 450 عومرەكاری هەرێم لە سعوودیەوە بە ڕێگەی ئاسمانییەوە بگەڕێنەوە هەرێم، بەڵام لە خشتەی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی گەشتەكانیان هەڵوەشاوەتەوە.
نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم لەمبارەوە گووتی “بەهۆی ڕوودانی كێشەیەكی تەكنیكی لە خشتەی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی، 450 عومرەكاری هەرێم گەشتەكانیان هەڵوەشایەوە و لە سعوودیە گیریان خواردووە.”
نەقشبەندی دەشڵێت “دوای ئەو كێشەیە بە زوویی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی و هێڵی ئاسمانی عێراقی قسەمان كرد، بەڵام ئەوان گووتیان چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و ڕێكخستنەوەی گەشتەكان كاتی پێویستە.”
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم جەخت لەوەش دەكاتەوە ئەگەر ئەو كێشانە بە زوویی چارەسەر نەكرێن، ئەوە زیاتر لە دوو هەزار عومرەكاری هەرێم لە وڵاتی سعوودیە گیر دەخۆن و ئاستەنگ لەبەرامبەر گەڕانەوەیان لە كاتی خۆی دروست دەبێت.”
نیاز نە نەقشبەندی باس لەوەش دەكات لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی ئەو كێشەیە، عومرەكاران ناچار دەبن بژاردەی دووەم بەكار بهێنن، كە گەڕانەوەیان بە ڕێگەی وشكانی .