زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا بڵاوی كردەوە، لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی دیانا، دوای سەردانی كردن و پشكنینی ماركێت و دوكانەكانی گەڕەکی دێڵزیان، خاوەن کارەکان ئاگادار كرانەوە کە پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستی و بازرگانییەکان کە لیژنەکەمان بڵاویان دەکەنەوە “.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” هەروەها دەست بەسەر نزیکە ی ٢٠٠ کیلوگرام خۆرک و کاڵای ماوە بەسەرچوو داگیرا، هەروەها لێژنەكەمان بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران.
تەندروستی هاووڵاتیان کاری لە پێشینەی لیژنەکەمانە.
داواكارین لە هاووڵاتییان لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک لە سنووری ناحیەی دیانا پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە «٠٧٥٠٩٦٨٣١٣٥» «٠٧٥٠٥٣٩٨٨٦٨»