زاری كرمانجی :
بەرپرسی بنكەی كۆمیسۆنی سۆران، رایدەگەینێت، لە سنووری بنكەمان نزیكەی دوو هەزار كارتی دەنگدانی هاووڵاتییانمان لایە و تا ئێستا وەریان نەگرتۆتەوە .
محەمەد شاكر بەرپرسی بنكەی كۆمیسۆنی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكراشی كرد:” بە شێوەیەكی گشتی نزیكەی 11 هەزار كارتی دەنگدان لە بنكەكانی سنووری ئیدارەی سۆرانە و تا ئێستا وەرنەگیراونەتەوە، داوا دەكەین هاووڵاتییان سەردانی بنكەكان بكەن و كارتەكانیان وەربگرنەوە تا بێبەش نەبن لە دەنگدان.
گووتیشی:” كۆمیسۆنی باڵا هەر كاتێك بڕیار دەربكات، كارتەكان دەگەڕێنەوە، بۆیە پێویستە لە ماوەیەكی زوودا هاووڵاتییان سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان .