مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كرێكارانی شارەوانی پارێزگای مەرسین ی توركیا، لە كاتی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاكی ناو زبڵدانەكەی گەڕەكی ئوستالار، تەرمی كەسێكیان لە نێو بەرمیلێكی پلاستیك دۆزییەوە و دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكەش ڕاگەیاند “تەرمەكە ئی مامۆستایەكی زانكۆیە.”
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، ڕۆژی 15ی ئەیلوولی 2024 پرۆفیسۆر دكتۆر سەڵاحەدین دۆڵودەنیز، مامۆستای زانكۆی سەلچوكڵو، بە كوژراوی تەرمەكەی لە ناو پاشماوەی زبڵ و خاشاكی یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای مەرسین لەلایەن كرێكارانی شارەوانی ناوچەكە دۆزرایەوە .
پۆلیس لەسەر كوژرانی پرۆفیسۆری ناوبراو، لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری تاوانەكە ئاشكرا نەكراوە .
بەڵام پۆلیس ئەوە ئاشكرا دەكات “دەست و قاچی دكتۆر سەڵاحەدین بەستراوەتەوە و ئاسەواری ئازار و ئەشكەنجە بەسەر جەستەیەوە دیارە و تەرمەكەی ڕەوانەی داد پزیشكیی شارەكە كراوە.”