مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە هۆی لافاو، دیواری یەكێك لە بەندیخانەكانی وڵاتی نایجیریا ڕووخا و 300 بەندكراوی نێو بەندیخانەكە هەڵاتوون و پۆلیسی وڵاتەكەش دەڵێ تا ئێستا تەنیا حەوت بەندكراویان دەستگیركردووەتەوە .
ماوەی هەفتەیەكە بارانێكی بەخوڕ شاری مایدوگوری لە وڵاتی نایجیریا گرتووەتەوە و بە هەزاران هاووڵاتی شارەكە ئاوارە بوون.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە “بە هۆی لافاوەكەوە تەواوی دیواری بەندیخانەیەك ڕووخاوە و 300 بەندكراو هەڵاتوون،”
گوتەبێژی دەزگای چاكسازی نایجیریاش ئاشكرای دەكات كە حەوت لە زیندانییە هەڵاتووەكان دەستگیر كراونەتەوە و دەشڵێت “ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی ئەوانی دیكەش بەردەوامە.”
هاوكات بە پێی ئامارێك كە لەلایەن تەندروستی وڵاتەكە بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی 30 كەس بە هۆی لافاوەكەوە گیانیان لەدەستداوە و بە هەزاران لە دانیشتووانی شارەكە بێ ماڵ و حاڵ ماون.