زاری كرمانجی :
لە ماوەی رابردوو، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە گرێبەست و رێكارەكان بەپەلە دەستی پێكردووە، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەڵێت:” ئەمڕۆ ناوەكان ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەكرێن .
د. ئومێد سەباح لە دیدارێكدا، گووتی:” لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران كە بەندە و وەزیری پەروەردە و نوێنەری وانەبێژانی شار و شارۆچكەكان ئامادەییان هەبوو، رایگەیاند:” دەبێت لە ماوەی یەك مانگدا رێكارەكانی بە گرێبەست بوونی مامۆستایان تەواو بكرێن، خۆشبەخاتنە بە شەوڕۆژ بۆ ئەم مەبەستە كارمان كردووە و رێكارەكان لە قۆناغی كۆتایی دایە .
د. ئومێد سەباح، دووپاتی كردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆدەبینەوە و ناوەكان ئامادەكراون و فەرمانی بە گرێبەست بوونییان ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەكەین و مووچەكانیان بۆ دەبەسترێت

































































