زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، بە پاڵپشتی دەزگایی خێرخوازی بارزانی لە ناحیەی پیران دوو خول بۆ گەنج و لاوانی سنوورەكە دەكاتەوە.
هێرش ڕەشید، بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئەو دوو خولەی كردوومانەتەوە خولی كۆمپیۆتەر و خولی درومانە، ئەوەش بۆ ئەوەیە پاش تەواو كردنی ئەو خولانە ئەو گەنج و لاوانە بتوانن ببنە خاوەن كاری سەربەخۆ.
بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، دەشڵێ: لە داهاتوودا لە ناحیەكانی دیكە ئەو جۆرە چالاكییانەمان دەبێت، ئەوەش هەموو بۆ ئەوەیە زیاتر خزمەتی گەنج و لاوانی سنوورەكە بكەین.