وەرزش – زاری کرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرنج دەچێتە سەر پایتەختی فەرەنسا، “پاریس”، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵانەی گۆڤاری “فرانس فوتبۆڵ”، و دیاریکردنی باشترینەکانی جیهان.
ئەم گۆڤارە فەرەنسییە، ساڵانە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان پێشکەش دەکات، هاوکات لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا لەسەر کۆمەڵێک ئاستی
جیاواز خەڵات دێنە دابەشکردن.
بڕیارە کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی مەککە، مەراسیمی دیاریکردنی باڵۆن دۆر بە بەشداری کەسایەتییە دیارەکانی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2022 دەستپێبکات.
لە بەشی سەرەکی ئەو مەراسیمە، خەڵاتی تۆپی زێڕین دەدرێت بە باشترین یاریزان لەسەر ئاستی جیهان.
پێشتر فرانس فوتبۆڵ، لیستێکی بڵاوکردەوە کە 30 یاریزانی تێدابووە کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی سەرەکی دەکەن لە مەراسیمەکەدا، دیارترینیان کەریم بێنزیما، سادیۆ مانێ و محەمەد سەڵاحی میسری ن.
پێشبینی دەکرێت بێنزیما، بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی نایابی لە ماوەی وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید، کاتێک توانی لەگەڵیدا نازناوی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگی بەدەستبهێنێت و ببێتە گۆڵکاری هەردوو پاڵەوانێتیەکە.
خانمانیش تۆپی زێڕینی وەردەگرن
لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، خەڵاتی تۆپی زێڕین لەسەر ئاستی خانمان دەبەخشرێت.
ئەلێکسیا پوتیاس، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، کە ساڵی ڕابردوو خەڵاتەکەی دەستەبەر کرد پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ ئەم وەرزەش یەکێکە لە کاندیدەکانی خەڵاتەکە.
خەڵاتی لیڤ یاشین پێشکەش دەکرێت
بڕیارە لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی لیڤ یاشین، بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان بدرێت.
وەرزی ڕابردوو جیجی دونارۆمای ئیتاڵی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، بەڵام بۆ ئەم وەرزە پێدەچێت تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی زۆرترین ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی هەبێت.
لاوەکانیش خەڵاتی تایبەتی خۆیان هەیە،
خەڵاتی کوبا، تایبەتە بەهرەمەندە لاوەکان، ئەم خەڵاتە بۆ باشترین یاریزانی لاوی خوار تەمەنی 21ساڵ دەبێت.
پێدری، ساڵی ڕابردوو خەڵاتەکەی بردەوە، ئەم وەرزەش بەهرەمەندە لاوەکانی یاریگەکانی ئەوروپا، جود بێلینگهام و جەمال موسیالا کێبڕکێ دەکەن.