مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی باشووری لوبنانی كرد و حیزبوڵڵای لوبنانیش لە وەڵامدا 30 مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كرد.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە باشووری لوبنان بۆردوومان كرد و میدیا ناوخۆیییەكانی ئەو وڵاتەش برینداربوونی چەند كەسێكی بە هۆی بۆردوومانەكەوە ڕاگەیاند.
هاوكات دوای بۆردوومانەكەی ئیسرائیل، حیزبوڵڵای لوبنانیش بە 30 مووشەك بۆردوومانی چەند پێگەیەكی سوپای ئیسرائیلی كرد و چوار مووشەكیش لە نزیك ناوچەكانی نیشتەجێبوون كەوتنە خوارەوە.
جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە ناوچەكانی غەززە بەردەوامی هەیە و هەندێك جاریش شەڕی دوور مەودا لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی بە تۆپبارانكردن و بۆردوومانی ناوچەكانی یەكتر ڕوو دەدات و تا ئێستا بەم هۆیەوە 623 كەس لە لوبنان و 50 كەسیش لە ئیسرائیل كوژراون .