زاری كرمانجی-سۆران:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێنماییەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر کاندیدێک لەو رێنماییانە لابدات سزادەدرێت.
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی شەممە ١٤ی ئەیلوول رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی تائێستا لیستی کاندیدەکان پەسەندنەکراوە، کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکە دیارنەکراوە و هەرکات لیستی کاندیدەکان بەتەواوی پەسەندکرا، وادەی دەستپێکردنی بانگەشە رادەگەیەنن.
دەشڵێت” چاوەڕواندەكرێت ٢٠ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەپێی یاسا، پێویستە لیستی کاندیدان دوای ئەوەی وردبینیان بۆ دەکرێت، بەپێی ئەو مەرجانەی کە یاسا دایناوە وردبینی بکرێت، دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پشتڕاستی دەکاتەوە بڕیاری لەسەر دەدات کە لیستەکە لیستێکی باوەڕپێکراوە ئەمانە کاندیدن بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بڕیارە رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە نۆ ئەندام پێکهاتووە، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
ئەمە رێنماییەکانی کۆمسیۆنە لەبارەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەر کاندیدیێک لێیان لابدات لێپێچینەوەی لەگەڵدەکرێت و سزادەدرێت: