زاری كرمانجی-سۆران:
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە كاتی دانانی بەردی بناغە بۆ 28 قوتابخانە لە قەزای سیدەكان بۆ ڕۆژنامەوانان دەڵێت: سەرباری قەیران و كێشە دەرەكی و ناوخۆییەكان، لە كابینەی نۆیە زۆرترین خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون.
سەپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گوتیشی: هەموو ئەو پرۆژانەی لەسنووری سۆران دەست پێ كراون تەواو دەكرێن بەو پرۆژانەشی لە ساڵی 2014دا ڕاگیراون.