زاری كرمانجی-سۆران:
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د.خ) لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەر بەم بۆنەیەوە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئێوارەی دوێنێ شەممە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند، به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام، حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم.
هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیران ئومێدە خوازە ئەم یادە پیرۆزه، ببێته مایەی خێر و خۆشیی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
ئەمڕۆ لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەرز ڕادەگیرێت.