ئاگر لە كۆگایەكی خوێندنگەیەكی سلێمانی دەكەوێتەوە
ڕۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ دووشەممە، لە پارێزگای سلێمانی ئاگر لە كۆگای خوێندنگەیەكی بنەڕەتی دەكەوێتەوە و قوتابییانی خوێندنگەكە لە ترسی ئاگرەكە قوتابخانەكەیان بەجێهێشتووە، باوكی یەكێك لە منداڵەكان دەڵێت منداڵەكەم لە ترسی ئاگرەكە شەكرەی بەرز بووەتەوە بۆ ٤٧٠ و لە رەوشێكی دەروونی خراپدایە”.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە جیاتی نەوت بەنزین بەو خوێندنگەیە دراوە و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەش هەر ئەمە بووە.
ئەو قوتابخانەیە زیاتر لە 600 قوتابی و ٣٥ مامۆستای هەیە و بە هۆی رووداوی ئاگرەكەوە چەند كەسێك زامداربوونە.