زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، دەڵێت: سەرۆكوەزیرانی كوردستان گرنگییەكی زۆری بە كەرتی پەروەردە و فێركردن داوە، تەنیا لە چوار ساڵی ڕابردوودا 155 بینای نوێ دروست كراون.
ئاكارا ئەلیشا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری بە كەرتی پەروەردە داوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە كەرتی پەروەردە لای سەرۆكوەزیران چەند گرنگە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، دەشڵێ: لە چوار ساڵی ڕابردوودا 155 بینای نوێ دروست كراون، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 42 قوتابخانە دەكرێنەوە و قوتابییان تێدا دەخوێنن، جگە لەوەی 640 ژوور بۆ قوتابخانەكان زیاد كراون.