مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كوشتنی منداڵێكی بەلووچی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند .
ئیحسان ئاسكانی تەمەن 12 ساڵان، دوێنێ شەممە 14ی ئەیلوول لە ناو ئۆتۆمبێلێك لە شاری ڕاسك ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران تەقەی لێكرا و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە .
بە گوتەی سەرچاوە ناوخۆیییەكان، هێزە ئەمنییەكان لە ڕۆیشتندا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكە كردووە كە كەلوپەل و پێداویستی كۆنی ماڵانی پێ بووە، لە ئەنجامدا چەند گوللەیەك بەر ئیحسان دەكەوێت و گیان لەدەست دەدات و ئامۆزاكەشی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەوە بە سەختی بریندار دەبێت .