مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تەندروستیی كۆیە لە ڕاگەیاندراوێك سێ تووشبووی كۆلێرای لە سنوورەكەیان ڕاگەیاند و دەشڵێت باری تەندروستی هەر سێكیان جێگرە.
كامەران شێخانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە ڕایگەیاند “دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنینی سێ هاونیشتمانیی سنوورەكەمان، دەركەوت كە هەرسێكیان تووشی كۆلێرا بوونە.”
دەشڵێت “تووشبووەكان دوو ئافرەت و پیاوێكن و لە ئێستادا باری تەندروستییان جێگیرە و لەنێو ماڵی خۆیاندان.”
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە ئاماژە بەوەش دەكات كە هەر كەسێك تووشی سكچوون و ڕشانەوە بێت، بە زوویی پشكنینی بۆ دەكرێت و چارەسەری پێویستیان پێشكەش دەكرێت.”