محەممەد مەحموود- سۆران:
لە میانەی دیدارێكی تایبەتی زاری كرمانجی دا، سەرۆكی زانكۆی سۆران لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ چی بەسەر دێت و ئەمساڵ دابەشدەكرێت؟
د. شێروان شەریف، سەرۆكی زانكۆی سۆران وەڵامێكی دڵخۆشكەری دایە قوتابییان و گوتی: رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەو مانگانەی قوتابییان دەرماڵەیان وەرنەگرتووە، بۆ هەندێك لە مانگەكان كراوەتە چەك، پارە لە بانكەكان هەبێت یەكەم كارمان ئەوە دەبێت دەرماڵەی قوتابییان دابەشبكەین، ڕەزامەندی تەواوی ئەو مانگانەش هەیە كەوا قوتابییان دەرماڵەیان وەرنەگرتووە.
سەرۆكی زانكۆ، گوتیشی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی كردنی دارایی قوتابییان.