زاری كرمانجی-سۆران:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌ڵێ، له‌م مانگه‌دا ده‌ست به دابه‌ش كردنی مینحه‌ی مانگانه‌ی مامۆستایانی ئاینی خۆبه‌خش ده‌كرێت و له ساڵی نوێش ده‌خرێنه نێو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، لەبارەی مینحه‌ی مانگانه بۆ ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌شێوه‌ی خۆبه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن بە، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه مینحه‌یه‌كی مانگانه بۆ ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌شێوه‌ی خۆبه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن خه‌رج بكرێت و له مانگی ئه‌یلووله‌وه مینحه‌كه بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، به‌ڵام پێویسته مامۆستای خۆبه‌خش مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی هه‌بێت، مه‌رجێكی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه نابێت ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی خۆبه‌خشن مووچه‌ی دیكه‌یان هه‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتیشی: “له ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری دیكه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌وانه‌ش له‌نێو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی جێیان ده‌كرێته‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل ده‌شڵێ: “ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌كان زیاتر له یه‌ك هه‌زار و 500 مامۆستای ئاینیه و ئێستا خه‌ریكی رێكاره كارگێڕیهكانین و له مانگی 9وه بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كه‌م له‌م مانگه‌دا ده‌ست به دابه‌ش كردنی مینحه‌ی مامۆستایانی ئاینی بكرێت.