سه‌لیم میراوده‌لی
به درێژای مێژوو له‌ناو زۆربه‌ی شۆڕشی گه‌لان به گشتی و شۆڕشی كورد به‌تایبه‌تی كه‌سانی خیانه‌تكار به ئاشكرا و به دزی خزمه‌تیان به داگیركه‌ران و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان گه‌یاندوه بوونه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه‌گێڕی و به‌دره‌نگ خستنی هیواكانی گه‌ل ئه‌ركی سه‌رجه‌م نیشتمان په‌روه‌ران و دڵسۆزان ئه‌وه‌یه زۆر وریابن له‌و بانده مه‌ترسیداره.
خیانه‌تكار ئه‌وانه‌ن
1- گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی نیشتمان .
2- نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و بێ ئومێدكردنی هاونیشتمانان .
3- بوونه پیاو نۆكه‌ری داگیركه‌ران .
4- به‌شێكیشیان كه له هه‌موویان مه‌ترسیدارترن ئه‌وانه‌ن كه گورگن له پێستی مه‌ڕدا، واتا به‌ناوی شه‌هیدان و شۆڕشه‌وه خیانه‌ت له میله‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن .
ئه‌وانه و چه‌ندین نیشتمان فرۆشی تر كه له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا خۆیان شاردۆته‌وه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران به وریایه‌وه ئاگاداری پلانی شومی داگیركه‌ران بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل بپارێزین و ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سیستماتیك و دیموكراسی هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌له‌كه‌مان ، ئه‌وكات هه‌نگاو هه‌ڵدێنین به‌ره و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌نا گوتار و دروشمی بریقه‌دار چ سوودی هه‌یه كه به پراتیكی خزمه‌ت نه‌كه‌ین .