مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
واشتن و بەغدا ڕێكەوتن لەسەر مانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان .
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێكی سەربازی عێراقییەوە كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، بڵاوی كردەوە بەغدا و واشتن ڕێكەوتنێكی سەرەتاییان كردووە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، بەرپرسە سەربازییەكەی عێراق ئاشكراشی دەكات بەشێك لە هێزەكانی ئەمەریكا لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان تا ساڵی 2026 دەمێننەوە.
واشنتن پۆست ئامانجی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە هەرێم دەخاتە ڕوو و دەڵێ “مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە هەرێم، ئەركی دابینكردنی گەرەنتی ئەمنییە بۆ كورد لە هەڕەشەی بەشێك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.”
ئەمەریكا لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی كە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دامەزرێنراوە، 2500 سەربازی لە عێراق و نزیكەی هەزار سەربازیشی لە سووریا جێگر كردووە .