سومەیە عبدولقادر- سۆران:
ئایفۆنی 16و 16 پڵەس خرانەڕوو، بە چیپسێتی A18 سێ نانۆمەتری و چوستییەكی بەرزتر كە پشتگیری لە زیرەكی دەستكردی ئەپڵ دەكات.
پارێزەرێكی ڕوونمای بەهێز (دوو هێندە بەهێزترە لە پارێزەری ڕوونمای هەر سمارتفۆنێك -ئەپڵ) و دوگمەیەكی نوێ بە ناوی Camera control بۆ كۆنترۆڵكردنی كامێرا و گرتنی وێنە بەخێرایی.
ئایفۆنی 16پڕۆ و پڕۆ ماكس، ڕوونمایەكی گەورەتر ( 6.9 ئینچ) ، بە زیادبوونی دوگمەیەكی نوێ بە ناوی Camera control بۆ كۆنترۆڵكردنی كامێرا و گرتنی وێنە بە خێرایی، ڕووپۆشكراو بە تایتانیۆم. بەهێزكراو بە چیپسێتی سێ نانۆمەتری A18 پڕۆ لە نەوەی دووەم ( ترانزستەری بچوكتر بە چڕییەكی زیاتر لەسەر سێ نانۆمەتر جێكراوەتەوە ئەمە خێراترین چیپسێتە لە هەر سمارتفۆنێكدا بەكارهێنرابێت گۆڕانكارییەكی بنچیینەیی لە سیستمی كامێرەدا كراوە، كامێرەیەكی ultra wide ی 48 مێگاپێكسڵ و كامێرایەكی تەلەفۆتۆی 12 مێگاپێكسڵی (بە توانای زوومی 5X بێ تێكچوونی كوالێتی) و كامێرای 48 مێگاپێكسڵی بە تایبەتمەندی فیوژن زیادكراوە كە دەتوانیت لەڕێیەوە بە 4K120 ڤیدیۆ تۆمار بكەیت،ڕەنگەكان: رەش،سپی،پەمبەیی،سەوز،شین