زارى کرمانجى:
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕێنماییەک بۆ بابەتی داهاتی رسوومات و كرێی خزمەتگواری دەردەكات و بەشێك لە داهاتەكە دەدرێتە هەندێك لە فەرمانبەران.
بەپێی ڕێنماییەکى وەزارەتی دارایی، كە تایبەتە بە ژمارە 4ی ساڵی 2024 ، ئاماژە بەو رسوومات و كرێیانە كراوە، كە لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان وەردەگیرێت و جەخت كراوەتەوە، بەشێكی بۆ فەرمانبەران دەبێت.
بەپێی رێنماییەکە، رسووماتی خزمەتگوزارییەكانی چاودێریی تەندروستی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیییەكانی تەندروستی، 30% دەبێـتە داهات بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان و 70%یش دەبێـتە داهات بۆ گەنجینەی حكوومەت.
ئاماژە بەوەشكراوە، رسوومات و نوێكردنەوەی گژوگیا و ئامادەكردنی رووەكی سروشتی 15%ی داهاتی بۆ پەرەپێدانی بەشی ئامادەكراوی رووەكی و بەرهەمە سروشتییەكان دەبێت و 15% لە داهاتەكەش، وەكوو هاندان بەو فەرمانبەرانە دەدرێت، كە لەو بوارەدا كار دەكەن و پەیوەندیی راستەوخۆیان بەو بوارەوە هەیە، هەروەها 70%ش دەبێتە داهات بۆ گەنجینەی حكوومەت.
پێشتر بەشێكی كەمی داهاتی رسووماتی بنكە و نەخۆشخانە حكوومییەكان، كە تایبەتە بە پسوولەی پارەدان لەبری چارەسەرو دەرمان و بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی دیكە، بۆ فەرمانگەكانی تەندروستی و بۆ هاندانی فەرمانبەران بوو، زیاتری دەكرایە داهات و بۆ گەنجینەكان دەگەڕێندرایەوە.