هیوا ساعدی
ڕاپەڕینی ژینا لە ئاست دەوڵەتی داگیركەری كۆلۆنیالیست بووەتە چەخماخەی بزووتنەوەی ئازادیی ماف و داخوازییەكانی نەتەوەی كورد.
درووشم و داخوازییەكانی میللەتی كورد لە ڕاپەڕینی ژینا هۆكاری سەرەكیی شوناس و بیر و هزری نەتەوەی كورد لە پێناو سەربەخۆیی و سەربەخۆ بوون لەژێر دەستی حاكمیەتی تاران و داگیركەران ئاڵتێرناتیڤی ناسیواناڵیست و ڕەهەندەكانی ئەمڕۆكە باوەڕی كورد بوون خەبات دژی داگیركەرە، لەدوای شەهیدكردنی ژینا لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری ئێران، ناڕەوایی و هەڵوێستی ئەم كردەوەیە لە ڕۆژهەڵات و شارەكان ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی جەماوەری دەستی پێكرد. شەهیدكرانی ژینا بەو مەزڵوومیەتە و ڕوویدا و كاردانەوەكانی شارەكان، هەر زوو كاریگەری لەسەر شار و ناوچەكانی دیكەی ئێران دروست كرد و بینیمان لە باكوور بۆ باشوور، ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای ئێران، ژینا بووە هێما و ڕەمزی ڕاپەڕین و جەماوەر لە شارە گەورە و بچووكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان و پشتیوانی خۆیان بۆ كوردستان، بەتایبەت شاری سەقز و خانەوادەی ئەمینی دەربڕی.دەكرێت لە چەند بارەوە تایبەتمەندییە باشەكانی ئەم ڕاپەڕینە هەڵسەنگێنین و لە ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەكانی پێشووی دیكەی ئێران و كوردستانیان جیا بكەینەوە. یەكێك لە تایبەتمەندییە بەرچاوەكانی ئەم ڕاپەڕینە ئەو خاڵە بوو كە بە پێچەوانەی پیلانی داگیركەر بۆ دەسەڵاتی لە 44 ساڵی ڕابردوودا بۆ درز و كەلێن خستنە نێو نەتەوەكان و سازكردنی كێشە لە نێوانیاندا، بەڵام وەكوو بینیمان لەم ڕاپەڕینەدا فارس، ئازەری، بەلووچ، عەرەب و هەموو نەتەوەكانی دیكە پشتیوانیان لە كوردستان كرد و تەفرەقە و دابڕان و دووری نەتەوەكان لەم ڕاپەڕینەدا گۆڕا بۆ یەكیەتی، تەبایی و هاوخەباتی ئەو نەتەوانە دژ بە ڕژێمی داگیركەر.ڕاپەڕینی ژینا توانی هەموو نەتەوە، مەزهەب، چین و توێژە جیاجیاكانی ئێران لەسەر یەك ئامانجی هاوبەش كۆ بكاتەوە و لە تێكڕای شار و ناوچەیەكی ئێرانەوە بۆ ئەو ئامانجە تێ بكۆشن. ئەویش ڕووخانی ئەو ساختارە داگیركراوەیە،
كە پرسی ژینا و پرسی كوردی لەناو ببات كە نەیتوانی دەرەنجامەكانی لە ئاست كوشتن و سێدارە و بەندیخانەكانیش تەنانەت ئەو چەخماخەیە بێدەنگ نەكرد، ئەوەش تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەم ڕاپەڕینانەیە.خاڵێكی گرنگی دیكە، تەكتیك و هونەرەكانی بەرەوڕووبوونەوەی هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژێمی داگیركەرە لەلایەن خەڵكی تووڕە و بێزار لە دەسەڵاتی وەك لەو فیلمانەی دەنێررێنە دەرەوە دەبینین لاوان چۆن و لە چەندین شار توانیویانە پەلاماری هێزەكانی ڕژێم بدەن و لە چەندین شار و ناوچەی ئێران زیانی زۆر و كاریگەریان لەو هێزانە داوە. هەر لەو پەیوەندییەدا پێویستە ئەوە بگوترێت كە هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژێمی داگیركەر 44 ساڵە بە زمانی كوتەك و گۆپاڵ لەگەڵ لاوان و خەڵكی كوردستان قسە دەكەن، بەڵام ئێستا هێزەكانی ئەو ڕژێمەن كەوتوونە بەر هێرش و هەڵمەتی شێرانەی لاوان و لە شارەكاندا مەیدانی شەقی تۆڵە و سزایان بۆ دەگیرێ ، ماف و سەروەریی شوناسی كورد لەم خاڵێكی گرینگی دیكەی ئەم ڕاپەرینە لەوە دابوو كە ڕاپەڕینی ژینا بە پێشەنگیەتی ئافرەتانی بوێری كوردستان بە پشتیوانی براو باوكەكانیان دەچێتە پێش و ئەو پێشەنگایەتیەی ئافرەتان و كاریگەرییەكانی لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەكان، ترسی لە دڵی داگیركەر دڵ ڕەش و دژە ئافرەت دا دروست كردوە.لە شۆرشی ژینادا تایبەتمەندیەكانی دیكە كە دەكرێ جێی بایەخ و سەرنج بێ ئەوەیە كە بەشێكی زۆر لە هونەرمەندان و سلیبریتیەكانی سەر بە دەسەڵاتیش لای جەماوەریان گرتووەو كەوتوونە مەحكوم كردنی دەسەڵات. هەروەها ناكۆكی لە نێو هێزەكانی ڕژیم و ئاگرتێبەردانی كولتووریبئۆلیگارشی داگیركەر،ئەوەی ماوە بوترێ ئەوەیە ڕاپەڕینی ژینا،كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی داگیركەر و شۆڕشی هەموو نەتەوەكان بۆ ماف و ئازادیەكانیانە،
كۆتایی هێنانە بە جیاكاری و بنبڕكردنی دەسەڵاتی گەندەڵ و جێگیركردنی سیستەمێكی دێموكراتیك و پارڵەمانی كە مافی هەموو نەتەوە، دین، مەزهەب و چین و تووێژەكانی دابین بكات، كۆتایی هێنان بە نادادپەروەری و كۆتایی هێنان بە پشتیوانی لە ترۆریزم و بەكارهێنانی داهات و سەرمایەی گشتی بۆ بەرنامەی ناوكەیی و چەك و تەقەمەنی و بنبڕ كردنی هەژاری و گێڕانەوەی ئەو سەرمایانەیە بۆ سەر سفرەی خەڵكی كوردستان ،
دەتوانێ خاڵێكی وەرچەرخان بۆ داهاتووی نەتەوەی كورد سازبكات و ڕەهەندی سەربەخۆیی و ئایدیای كورد لە پێناو ماف و سەروەریی سیاسی و ئازادیی یەكجاریی و ئەستاندی لەو دەوڵەتە كۆلۆنیالیزمەیە كە ژینا نەمردووە بەلكۆ ئەوینی ڕەمزەو ئازادیی .