زاری كرمانجی-سۆران
وەك هاووڵاتییانی قەزای ڕواندز بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن، بەهۆی قیڕتاو كردن و داخستنی بەشێكی ڕێگای (سۆران – خەلیفان) لەناو گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە ئێستادا هاتووچۆ بە ڕێگای بێخاڵ و ڕواندز دەكرێت بۆ سۆران و شارو شارۆچكەكانی دیكە، ئەوەش قەڕەباڵغی زۆری دروست كردووە”.
داواكاریشن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، پۆلیسی زیاتری هاتووچۆ لە ڕێگاكە و سەنتەری قەزای ڕواندز جێگیر بكرێت، چونكە لەوانەیە پۆلیسی هاتووچۆی ڕواندز بەتەنها بەم كارە ڕانەگەن و ئەركیان قورس بێت، بۆیە پێویستی بە یارمەتی هەموو لایەكە، لە پێناو دروست نەبوونی قەڕەباڵغی سەلامەتی هەموو لایەك.