زاری كرمانجی-سۆران:
لە چوارەم رۆژی نمایشی تایبەتی شانۆگەریی داستانی کوردستان لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادهدهبێت.
پێش نیوهڕۆی ئەمڕۆ شەممە14ی9ی2024، لە هۆڵی زانکۆی دهۆک شانۆگەریی داستانی کوردستان نمایش دەکرێت.
بۆ ماوهی ساڵێك زیاتره لە لایەن گرووپێکی 200 کەسی لە هونەرمەندانی دهۆک و شارهكانی دیكهی ههرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ شانۆگەرییهكه دەکرێت، رۆژی 11ی9ی2024یش بۆ یەکەمجار بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی نمایشی تایبەتی شانۆگەریی داستانی کوردستان کرا.