زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی تەندروستی خۆراك ئاماژەی بۆ ئهوه دەكەن: ” مۆز پێكهاتووە لە پێكهاتەی (tryptophan) تریبتۆفان كە دەبێتە هۆی زیادبونی هۆرمۆنی سیرۆنۆنین لە لەشدا(هۆرمۆنی دڵخۆشی)، هەروەها رێژەیەكی زۆری ڤیتامین B6 تێدایە و رێژەی شەكر لە خوێندا بەرز دەكاتەوە و وزەبەخشە كەدەبێتەهۆی گۆرانكاری ئەرێنی لە شێوازداو چەندین سودی دیكە بۆ جەستەی مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەشدا مۆز بە گەدەی بەتاڵ و سكی برسی زیانی هەیە و مەترسیدارە.
سودەكانی خواردنی مۆز بریتین لە:
- رێگری لە خەمۆكی دەكات:
2.چارەسەری كەم خوێنی دەكات:
مۆز رێژەیەكی زۆر ئاسنی تێدایە كە رێژەی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا زیادەكات.
3.مێشك بەهێز دەكات:
لە توێژینەوە یەكدا ئەوە سەلمێنراوە كە ئەو منداڵانەی لەنێوان ژەمەكاندا مۆز دەخۆن، بەتایبەتی لە بەیانیان و نیوەڕواندا زیاتر سەركەوتوون لە تاقیكردنەوەكاندا.
4.رێگری لە هێڵنج هاتن دەكات لەماوەی دووگیانیدا:
مۆز لە نێوان ژەمەكاندا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا بە تایبەتی لە بەیانیاندا رێگری لە هێڵنج هاتن دەكات لە ژنە دووگیانەكاندا.
5.رێگرە لە پەشۆكان:
مۆز ئەو میوەیەیە كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی، هەروەها یارمەتیدەرە لە هێوربونەوەی شێوازی تورەبوون ئەگەر تۆ لە ژێر پاڵەپەستۆیەكی زۆردای ئەوا مۆز بخۆ بۆ ئەوەی هێوربیتەوە.
6.بەسودە بۆ برینی گەدە:
لەبەرئەوەی مۆز میوەیەكی نەرمە بۆیە وەكو خۆراكێكی تایبەتی بۆ نەخۆشی بەكاردێت هەروەها بەسودە بۆ نەخۆشیەكانی ریخۆڵە، بەشێوەیەكی سروشتی رێگرە لەترشی گەدە بۆیە بەسوودە بۆ نەخۆشیەكانی گەدە بەتایبەتی برینی گەدە.