رێبوار حەمەلاو شوانی
ڕێبازی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی لە سەر بنەما و رێبازێكی سیاسی و ستراتیژی كوردپەوەری ونیشتیمانپەوەری و كۆڵنەدانە كە لەلایەن مستەفا بارزانییەوە لە قۆناغەكانی خەبات لە پێناو وەدیهێنانی مافەڕەواكانی گەلی كوردستان بناغەی بۆ دانراوە ، بەتایبەت تێكۆشان و قوربانیدان لە پێناو سەربەستی و سەروەری و شكۆمەندی خاك وگەلەكەی و بەدیهێنانی مافی سەربەخۆیی و پارێزگاریكردن بووە لە مافە نەتەوەییەكانی ، بوونی قەوارەیەكی بەهێز دا ، لەو پێناوشدا مستەفا بارزانی و پارتی وەك بزاڤێكی كوردایەتی بەردەوام كاری لە پێناو یەكریزی و هێزە نیشتیمانپەوەرەكان لە ژێر یەك بەرژوەندیی دا باوەری پێبووە و كاری لە سەر كردووە ، لە هەمانكاتیشدا لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیدا كاری كردووە لە پێناو بەهێزكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان .
هەروەها ئەم قوتابخانە وڕێبازە تەركیزی لە سەر ئەوە بوو كە رەوشی كۆمەڵایەتی و ئابووری و گەشەسەندنی كوردستان و بەهێزكردنی مافەبنەڕەتییەكانی بەرەو ئاستێكی زۆر بەرز بەرەو پێشەوە ببات ، لەو نێوەدا رۆڵی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كابینەی نۆیەمە ، كە بەرهەم و زادەی رێبازی بارزانییە و بیروهزری تژییە لە بنەما سیاسی و خاكەڕایی و ڕاستگۆیی و خزمەتكاری بۆ گەل و نیشتیمان وەك گەورەترین شانازی لەلایەن مستەفا بارزانییەوە ، هەر ئەوەشە لە سەڕەتای دەستبەكاربوونییەوە ڕێزدار مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵاین و خۆڕاگری بەرامبەر سەختترین باردۆخەكان و گەمارۆ و پەڵاماردانەكان لە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بەردەوام بووە لە پێناو چەسپاندنی بنەماكانی دەوڵەتدارییەكی باش و چەسپاندنی سیستەمێكی دیموكراسی و پێكەوەژیان و باشتركردنی مافەكانی مرۆڤ و راستگۆیی و راشكاوی و پرۆژی خزمەتگوزاری وباشتركردنی بوارەكانی ژیانی خەڵكی كوردستان لە گشت روویەكەوە بەتایبەتی لە رووی ئابوورەی و بەرەو پێشبردنی ژێر خانی ناوچەكەكانی هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی .
لەو چوارچێوەیەدا ، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان درێغی نەكردووە لە بەشداری پێكردنی گشت هێزولایەنەكان كوردستان لە پرۆسەی حكوومڕانی و بریاردان لە هەرێمی كوردستان ، سەڕەرای دروستكردنی دەیان ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان لە بەردەم كارنامە و ستراتیژی كابینەی نۆیەم بەڵام هەنگاوەكانی لەرووی چاكسازی و گەشەپێكردنی ئابووری و ئاوەدانی و پەیوەندییە بارزگانی و دیپلۆماسییەكانی لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتی لە پێشكەوتنی بەردەوام دایە .
ئەوەش ئاماژەیەكی روونە كە مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان چەندە پەرۆش و بەرگریكاری سەختی مافەرەواكانی گەلی كوردە ، بەتایبەت لە رووی مافی مووچە و بودجە و وەك ماف و شایستەیەكی خەڵكی كوردستان ، بارزانی و كەسایەتییەكی كۆڵنەدەر و ڕژد و ڕاشكاو و پارێزەری ماف و خستنەڕووی چارەسەری بۆ بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان ، هەموو ئەو راستییانە و خەسڵەتە كوردانەیە پێمان دەڵێن كە ، ڕێزدار مەسروور بارزانی ، بەراستی موڵكی هەموو كوردانە بەبێ جیاوازی بیروباوەری سیاسی حزبی و ئایینی و داكۆكیكاری رژد هەموو مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان نەك بۆ ئێستاش بەڵكو بۆ داهاتووی كوردستانیش ، چونكە سەرۆكوەزیران ئومێد و داكۆكیكاری راستەقینەی هەموو كوردستان و مافەرەواكانیانە و دڵنییایی و متمانە و پەیوەندیی بەهێزە لە نێوان جەماوەری وشەقام و خواستەكانیان كە ئەوەش ئاماژەیە بەوەی كە جارێكی تر خەڵكی كوردستان متمانەی رەوای پێدەبەخشنەوە تا ئامانجەكانی داهاتوو بێنێتە دی و هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و تەكنۆلۆژیان و پەروەردە و گەشەسەندن پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت .