سومەیە عەبدولقادر-سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: ” دوای شەڕی داعش و نائارامییەكانی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی عێڕاق، بە سەدان خێزانی ئاوارە ڕوویان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد، دوای ئازادكردنەوەی ناوچەكانیان بەشێكی زۆر لەم ئاوارانە گەڕانەوە، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە 150 خێزان لەو ئاوارانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن و خواستی گەڕانەوە ناكەن”.
عەباس ئەمیر، گووتیشی: ” بەداخەوە چەند ساڵێكە حكومەتی عێڕاق پشتی لە ئاوارەكانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووەو هیچ هاوكارییەكیان پێشكەش ناكات، تەنانەت لە وەرزی زستان نەوتیشیان پێنادات، ئەمەش ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گرانتر كردووە بە لەخۆگرتنی ئاوارەكان، ئامادەش نین كەس بە زۆر بنێرینەوە، چونكە كوردستان نموونەی ئازادی و پێكەوە ژیانی ئاین و ئاینزاكان و نەتەوە جیاوازەكانە.

































































