شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
ژمارەی واژۆكرانی هەڵمەتی ئینتەرنێتی بۆ دەركردنی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی، كە ئاراستەی ڕێبەرانی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهان كراوە ٢٠٠ هەزار كەسی تێ پەڕاند، ئەم بانگەوازە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بڵاو كرایەوە، داوا لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا، بەریتانیا، كەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن دەكات نیگەرانی ڕووداوەكانی ئەم دوایانەی ئێران لەبەرچاو بگرن.
ئەم حكومەتانە باڵیۆزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران یان نوێنەرەكانیان لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بە “توخمێكی نەخوازراو” دەزانن و لە وڵاتەكەیان دیپۆرتیان دەكەن، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە مامەڵەی نایاسایی و نا مرۆڤانە كە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەكەن.