زاری كرمانجی-خەلیفان
لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لە رێگای خەلیفان ئۆڤەرپاسی سپیلك، منداڵێك گیانی لەدەست داو چوار كەسیش بەسەختی برینداربوون.
ئازاد ساڵح بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، چەند كەسێك گەیاندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، كە بەداخەوە میرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ بهناوی (ئهیوب محهمهد) گیانی لەدەستدا، هەروەها 4 كەسیش زامدار بوون”.
گووتیشی: ” قوربانیانی ڕووداوەكە خەڵكی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانانە، بریندارەكان لە ژێر چاودێری پزیشكیدان، ئەوەی گیانیشی لەدەستدا لە پزیشكی دادی سۆرانە.