زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی ئەیلوول لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران.
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران بڵاوی كردەوەتەوە: ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی ئەیلوول لە شاری سۆران بەردەوامی و لە قۆناغی جێبەجێ كردندایە”.
ئاماژەبەوەشكراوە: ” پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 841 ملیۆن و 740 هەزار دینار، لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی بەسەرپەرشتی ئەندازیار ڕۆژهات مەجید بەڕێوەدەچێت.