زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” تیمەكانی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان دەست پێكردووە بۆ لابردنی چەند تاسەیەکی نایاسایی لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، لەپێناو سەلامەتی و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیاین و هاتوچۆی شۆفێران”.
پێشووتریش ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوامیان هەبووە، بەڵام تا ئێستا ئەم دیاردەیە كۆنتڕۆڵ نەكراوەو كەسانێك بەردەوام بوونە لەسەر دروستكردنی تاسەی نایاسایی لە شەقامە سەرەكییەكان و كۆڵان و گەڕەكەكان”.
شۆفێران لە ڕێگەی زاری كرمانجییەوە داواكارن لە شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سۆران، سزایی توندی ئەم كەسانە بدەن، كە پەنا بۆ دروستكردنی تاسەی كۆنكرێت و نایاسایی دەبن و زیان بە شەقامەكان دەگەیەنن و بەربەست لەبەردەم هاتووچۆ دروست دەكەن.

































































