پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی لە نێو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەراورد بە دیناری عێراقی ڕووی لەبەرز بونەوە کردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاریان بەخۆیەوە بینیوە، تا دێت بەهای توومەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بەدۆلار بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 149,600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 950 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 440 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 129 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,400 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,550 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.