زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، ئەو كەسانەی بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە یان تۆپباران لە سنوورەكەمان گیان لە دەست دەدەن، وەك شەهید ناوەكانیان تۆمار دەكرێت”.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی، ئەگەر كەسێكی سڤیل بەر تۆپباران و بۆردومانەكان بكەوێت، بە شەهیدی هاووڵاتی تۆمار دەكرێت، هەروەها ئەوانەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان ئەگەر لە ئەركی خۆیان دابن بە شەهیدی سەنگەر ناوەكانیان تۆمار دەكرێت.