زارى کرمانجى:
بەپێى ئامارى ڕێکخراوێکی ئەمریکی، لە ماوەى دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆى بۆردوومانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا ٧ کەس لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراویCPT ى ئەمریکی ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆى بۆردوومانى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستداوەو٢ کەسى دیکەش برینداربوونە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، شەش لە قوربانییەکان لە پارێزگای سلێمانی بوون، یەک هاووڵاتی دیکەش لە قەزاى سیدەکانى سنوورى ئیدارەى سۆران بووە.
ڕێکخراوەکە باسى لەوەشکردووە، ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە، ( مزەفەر حوسێن خدر، محەممەد مزەفەر، مۆبین مزەفەر) لە ناحیەى خەلەکان، ( بوڕهان سەعید شەریف ) لە شارباژێڕ، ( گوڵستان تارا و هێرو بەهائەدین ) لە سەید سادق و (بەدیع کەمال محەممەد) لە قەزاى سیدەکانى سنوورى ئیدارەى سۆران بوو.
بەپێى ئامارى ڕێکخراوى ناوبراو، تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان، بەهۆی بۆردوومانى تورکیا، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.