زاری كرمانجی-سمیلان
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان هۆشداری بە دانیشتووانی سنوورەكە دەدات، هەركەس ئەم كارە بكات دووچاری لێپێچینەوەی سزای یاسایی دەكرێتەوە
شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان سەربە قەزای چۆمان، لە ڕێگەی زاری كرمانجی هاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە، كە ماوەیەكە چەند بزن و ئاژەڵێكی كێوی هاتوونەتە ناحیەی سمیلان و گوندەكانی دەوروبەری و دەبێت پارێزگاریان لێبكرێت”.
دەشڵێت: ” هەركەسێك هەوڵی گرتن و كوشتنی ئەم ئاژەڵە كێویانە بدات، رێكاری توندی یاسایان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین و سزا دەدرێن.
تم الإرسال منژ 5 د