به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/9/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ئیدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكاری باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندیكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك پله‌دارانی سه‌ربازی، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كرده‌وه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه و ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرد.
هاریكاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگیی پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو.