زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” جگەلەوەی ئەمساڵ ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبانمان لەسنوورەكەمان جێبەجێ كردوون، چەند پڕۆژەیەكی دیكەش ڕەزامەندیان لەسەردراوە و دەست كراوە بەجێكردنیان و دەكەونە خزمەت هاووڵاتییان”.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، گووتیشی: ” لە ئێستادا پێنج پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە 5 ملیار دینار ڕەزامەندیان لەسەر دراوەو كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە، كە دەكەونە سنووری قەزاكانی سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر”.
دەشڵێت: ” جگەلەوانەش لەم چەند مانگەی ڕابردوودا نزیكەی 20 پڕۆژە بە گوژمەی 8 ملیار دینار جێبەجێ كراون، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیكەش لە پلان و بەرنامەی داهاتووماندان.