زاری كرمانجی :
نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 17 ی ئۆكتۆبەری وەك رۆژی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستنیشانكردووە، دیاریكردنی ئەم رۆژەش بەرهەمی گردبوونەوەی سەدان هەزار كەس بوو لە گۆڕەپانی تركادرۆی پاریس لە ساڵی 1987 كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و برسیەتی، ترساندن و سەركوتكردن كۆبووبوونەوە، دواجار لە ساڵی 1993 نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 17ی ئۆكتۆبەری وەك رۆژی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستنیشانكرد.
17ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، بە دروشمی (كەرامەت بۆ هەمووان) نەتەوەیەكگرتووەكان چالاكییەكانی ڕادەگەیەنێت.
بەم بۆنەوە نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە :” كەرامەت بۆ هەمووان لە پراكتیكدا تەوەری سەرەكی ڕۆژی جیهانی بنبڕكردنی هەژارییە، كەرامەتی مرۆڤ تەنیا مافێكی سروشتی نییە، بەڵكو بناغەی هەموو مافە بنەڕەتییەكانی دیكەیە.”
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو:” ئەمڕۆ زۆر كەس كە لە هەژاری درێژخایەندا دەژین بەدەست نكۆڵی لە كەرامەتی خۆیان و ڕێزنەگرتن لێیان دەناڵێنن.”
نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە یەك ملیار و 300ملیۆن كەس لە هەژاری فرەڕەهەنددا دەژین كە نزیكەی نیوەی ئەوانە منداڵ و گەنجن.