مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێشهاتێكی نوێ لە لێكۆڵینەوەكانی گیانلەدەستدانی نارین گوران ڕوویدا، له كاتێكدا لێپرسینەوە لەگەڵ 24 تۆمەتباری دەستبەسەركراو سەبارەت بە گیانلەدەستدانی نارین گوران تەمەن ٨ ساڵ كە دوای 19 ڕۆژ لە دیار نەمانی لە قەزای باغلاری دیاربەكر لە چەمێكدا تەرمی بێ گیانەكەی دۆزرایەوە، بەردەوامە، نووسینگەی داواكاری گشتی فایلێكی نوێ بۆ خێزانەكە كردەوە.
تۆلین خوشكی سەر جێگاكەی نارین گوران كە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، 3 ساڵ بەر لە ئێستا بە هۆی وەستانی هەناسەی و كەوتنە خوارەوەی لە پلیكانەی ماڵەكەیان گیانی لەدەستداوە. لێكۆڵینەوە لە مردنەكەی دەستی پێ كرد.
داواكاری گشتی نووسراوێكی بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشییەكانی منداڵانی دیاربەكر ناردووە و داوای سەرجەم زانیاری و بەڵگەنامە و فایلەكانی تایبەت بە گیانلەدەستدانی تولین گورانی كردووە.