زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە،، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند پرسێكی گرنگ پەیوەست بە ژیانی خەڵك گفتووگۆی لەسەر دەكرێت .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:” تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان .
ئاماژەبەوەشدراوە، ڕۆژانی 8 و 9 ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران بارزانی، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوون، چەند ڕێككەوتنێك كران و چەند ڕاسپاردەیەكیش ئاراستەی حكومەتی عێراق كران، دوێنێی سێشەممەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپاردەكان و ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكانی تاوتوێ كرد، كە گرنگترینیان پرسی مووچە و بڕیاری لەبارەوە درا.
































































