مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كاتژمێر 11ـی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەك لە بنكەی راوێژكارانی نێودەوڵەتیی لە فڕۆكەخانەی بەغداد بیستراوە و تا ئێستا جۆری تەقینەوەكە دیارنەكراوە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ نەگرتووە، ئەگەرچی دوای هێرشەكە هەندێك لێدوانی نافەرمی بڵاوكرايهوه و ناوی كەتیبەكانی حزبوڵڵا هات كە ئەنجامدەری هێرشەكەن، بەڵام بە زوویی گوتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێڕاق رەتی كردەوە دەستیان هەبووبێت لە هێرشەكە و رايگەیاند”هێرشەكە گۆمانەوەیە.”
جەعفەر حسێنی گوتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێڕاق، بە دەركردنی بەیاننامەیەك بەشداری بزووتنەوەكەی لە هێرشەكەی شەوی رابردووی بەغدا ڕەت كردەوە و راگەیاند “هێرشی سەر فڕۆكەخانەی بەغدا گوماناوییە و لەلایەن كەسانێكەوە ئەنجام دراوە كە بەدوای تێكدانی سەفەرەی مەسعوود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراقن و ئێمە هەوڵی ناسینەوەی هۆكارەكانی ئەو هێرشە دەدەین.”