محەممەد مەحموود- سۆران :
کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەیەوێت ساڵانە کەمترین قوتابی وەربگرێت، لە گشت بەشەکانی کەچی خواستی زۆری قوتابییان وایکردووە ئەو کۆلێژە زیاتر لە رێژەی خۆی قوتابی وەربگرێت.
سیروان مەحموود، بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بە پێی پلانی ساڵانەی خۆمان بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێژەکەمان، دەمانەوێت کەمترین ژمارەی قوتابی وەربگرین، بەڵام زۆری داواکاری قوتابییان لەسەر بەشەکان وایکردووە ژمارەیەکی زۆرتری قوتابی ساڵانە وەربگرین، ئەمساڵ لە پلانی خۆمان داوای ٢٠٠ قوتابییمان کردووە کەچی داواکاری زۆری قوتابییان بۆ درێژەدان بەخوێندن لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران وایکردووە وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەکی زۆرتری قوتابیمان بۆ بنێرێت”.
سیروان مەحموود، باسی لەوەشکرد” لە ئێستادا قوتابییانی قۆناغی دووەمی کۆلێژەکەمان نزیکەی ٥٠٠ قوتابین لە بەشەکانی، پەرستاری، شیکاری نەخۆشییەکان، لەدایک بوون ، کارگێری کار، ژمێریاری، ئایتی ، لە بەیانییان و ئێواران دەوام دەکەن.