زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی بەشە زانستییەکان، بەڕێوەبەران و ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەران، چەند پڕۆژەیەک لە باڵەخانەی فاکەڵتیی زانست، لە کەمپەسی دێلزیانی زانکۆ کرانەوە.
پڕۆژەکان:
یەکەم: کردنەوەی شەش هۆڵی خوێندن، کە بەپێی ستانداردە پێویستەکان بۆ خوێندنی زانکۆیی درووستکراون و هەموو پێداویستیە سەرەکیەکانی وەک: کورسی دانیشتن، وایت بۆرد و داتاشۆی نوێی و پێشکەوتوو کوالێتی بەرز، لە هۆڵەکان فەراهەمکراون.
دووەم: کردنەوەی تاقیگەی “Network” لە بەشی کۆمپیتەری فاکەڵتیی زانست، کە بە شێوازێکی سەردەمیانە درووستکراوە، هەروەها گشت پێداویستیەکانی تایبەت بە “Fiber Optic”، کە دەگونجێت لەگەڵ بازاڕی کار، لەم تاقیگەیەدا دابینکراون. تیایدا قوتابییان بە شێوازێکی کردارەکی و زانستییانە لەناو کەمپەسی زانکۆ، ئاشنا دەکرێن بە تەکنەلۆژیایی نوێ.
سێیەم: کردنەوەی هۆلێکی ٢٤ کورسی تایبەت بە مامۆستایانی بەشەکانی ماتماتیک و کیمیا، لە فاکەڵتی زانست. کە لەپاڵ ئەمەشدا دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ ئەنجامدانی چاڵاکیی تر وەک: تاوتوێکردنی نامەکانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا، هەروەها ئەنجامدانی سیمینار، کۆبوونەوە و وێرکشۆپ.