زاری كرمانجی-ڕواندز
لە سنووری قەزای ڕواندز، پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی بەشێکی دیکەی ڕێگەی سەرەکی خەلیفان -بێخاڵ ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری قەزای ڕواندز، چاككردنەوەو قیرتاوكردنی بەشێكی تری ڕێگەی سەرەكی (خەلیفان – بێخاڵ) بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.