دووشەممە، 09-09-2024، تیمی “هەژمای من” ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كرێی ڕاكێشان (عمولە)ـی ئامێرەكانی ‘ئەی تی ئێم’ ـی پرۆژەكەی بڵاو كردەوە.
تیمی “هەژمای من” دەڵێت: هەموومان دەزانین ڕاكێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاكێشان (ئەی تی ئێم) بەخۆڕاییە ئەوكاتەی لە بانكەكەی خۆتدا (ئەو بانكەی كارتەكەتی دەركردووە) پارە ڕابكێشێت؛ بە پێچەوانەوە، بانكی ناوەندیی عێراق، ئاماژە بە كرێی (0.4%) دەكات بۆ هەر ڕاكێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانكێك، كە جیاواز بێت لەو بانكەی كارتەكەتی دەركردووە، بە مەرجێك هەزار دینار كەمترین كرێی ڕاكێشان دەبێت.
تیمی هەژماری من كۆمەڵێك نموونەی لەوبارەوە بڵاو كردووەتەوە:
- بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابكێشیت، عمولەكەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونكە كەمترین كرێ هەزار دینارە، هەر خۆی كرێیەكەش دەبێتە هەزار دینار)
- بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابكێشیت، عمولەكەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونكە كەمترین كرێ هەزار دینارە، هەر خۆی كرێیەكەش دەبێتە هەزار دینار)
- بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابكێشێت، عمولەكەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
- بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابكێشێت، عمولەكەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
- بەڵام ئەگەر سوودمەندێك بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابكێشێت، عمولەكەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، “بۆ ئاسانكاری، كرێی ڕاكێشانی پارە لەنێوان كەمترینی 1,000 تاكو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت؛ تكایە لای خۆتان بیهێڵنەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتیانمان دەربارەی كرێی ڕاكێشان”.