زاری كرمانجی-سۆران:
كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدان لەڕێگەی زاری كرمانجی داوا دەكەن وەكو مووچەی خانەنشینان، مووچەی ئەوانیش هاوتای بەغدا بكرێت. ئێحسان مەردان، وەكو تاقانەیەكی جینۆسایدی بارزانییەكان، بۆ زاری كرمانجی گوتی: هیوادارم مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان، كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدا بكرێت، چونكە ئەوانەش ماندووبوونە و خوێنی خۆیان بۆ ئەم وڵاتە ڕشتووە