مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی ڕواندز ڕایدەگەیەنێت زیاتر لە هەزار و 500 كارتی دەنگدان لە بنكە ماون و تا ئێستا كەس نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەی.
وەلید محەممەد عەبدوڵڵا بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی ڕواندز لە ڕێگەی زاری كرمانجی یەوە داواكارییەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە تا ئێستا سەردانی بنكەیان نەكردووە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانی خۆیان و دەڵێت “زیاتر لە هەزار و 500 كەس كارتی دەنگدانیان لێرە ماوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی،”
دەشڵێت “دەرفەتێكی كەم ماوە لەبەرامبەر ئەو هاوشارییانە تا سەردانی بنكە بكەن و كارتەكەی خۆیان وەربگرنەوە، دواتر خۆیان بەرپرس دەبن لە وەرنەگرتنەوەی كارتەكانیان و بێبەشبوون لە دەنگدان.”