مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن پۆلیسی ئێران بڵاوكراوەتەوە، ساڵانە زیاتر لە 4 هەزار كەس لەم وڵاتە خۆیان دەكوژن .
سەعید مونتەزەرەلمەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕاگەیاند “ڕێژەی خۆكوژی لە نێو هاووڵاتییانی ئێرانی زیاد كردووە و بەپێی ناوەندەكانی ئامار، ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار كەس خۆیان دەكوژن،”
گوتەبێژی پۆلیسی ئێران هۆشداری بە حكومەت دەدات، لە هەر جۆرە بیركردنەوە و وشەیەك كە گوزارشت لە خواستی خۆكوشتن بكات بەتایبەت لەلایەن هەرزەكاران و گەنجاندا، پێویستە بە جددی وەربگیرێت و بەدواداچوونی بۆ بكرێت و ئاشكراشی دەكات “80%ی ئەو كەسانەی خۆیان كوشتووە، پێشتر باسی هەوڵەكەیان كردووە.”
هاوكات فەرماندەیی پۆلیسی ئێران ڕاپۆرتێكی لەبارەی خۆكوژی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو بڵاو كردەوە و لەو ماوەیەدا 40 هەزار كەس لە ئێران خۆیان كوشتووە .