رێگە بە هاوردە كردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بۆ ناو هەرێمی كوردستان درا و بەرپرسێكیش دەڵێت: هیچ باج ناخرێتە سەر هێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە.
دیلان ڕەشاد، گووتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بۆ زاری كرمانجی گووتی” دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر وەک وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوای ئەوەی نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 100% بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دواجار وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی پیشاندا بۆ ئەوەی 100% باجی گومرگیان لەسەر هەڵبگیرێت”.
ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و ئێستا خواستی زۆری لەسەرە.